هەولێرو سلێمانی بۆ یەکتر نافڕن

 میدیازان – هەژار ئەنوەر – هەولێر

ئامادەکارییەکان بۆ گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و سلێمانی تەواو بووە، چاوەڕێی رەزامەندی هێلی ئاسمانی عێراقی دەکرێت دەکرێت.

جگە لە هەولێر و سلێمانی، دانیشتووانی هەر پێنج شارەکەی تری عێراق کە فڕۆکەخانەیان هەیە بۆیان هەبوو گەشتی ناوخۆ بکەن، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەڵێ، ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی گەشتی نێوان ئەو دوو شارەش تەواو بووە، چاوەڕێی دەكرێت هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕەزامەندی بدات.

”بەهۆی ئەوەی نێوان هەولێرو سلێمانی زۆر نزیكن لەیەکەوە، وایکردووە گەشتی نێوانیان لەڕووی داراییەوە خەرجی زۆر بکەوێت بەراورد بە تێچووەكەی”

 ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەم، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە میدیازانی ڕاگەیاند، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ئەربیل، گەشتی لەگەڵ هەموو ئەو پارێزگایانەی عێراق هەیە كە فڕۆكەخانەیان هەیە، تەنیا فڕۆكەخانەی سلێمانی نەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی هێڵی ئاسمانیی عێراقی دەكەن ڕەزامەندی بدات .

زیاتر وتی “بەهۆی ئەوەی نێوان هەولێرو سلێمانی زۆر نزیكن لەیەکەوە، وایکردووە گەشتی نێوانیان لەڕووی داراییەوە خەرجی زۆر بکەوێت بەراورد بە تێچووەكەی”.

 لەعێراق، فڕۆکەخانە لە بەغدا، بەسڕە، نەجەف، کەربەلا هەیە کە رۆژانە هاوڵاتیانی ئەو شارانە دەتوانن سوود لەو خزمەتگوازارییە ببینن و گەشتەکانیان بە فڕۆکە ئەنجام بدەن، بەمدواییە فرۆکەخانەی کەرکوکیش کرایەوە.