هۆکارەکەی هێشتا روون نییە
ئاگرەکەی شێخەڵا زیانی زیاترە لە چوار دەفتەر دۆلار
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
ئه‌مشه‌و “سێشه‌ممه 23.4.2024” ئاگرێك له بازاڕی شێخه‌ڵای هه‌ولێر كه‌وته‌وه، له ئه‌نجامدا سێ دوكان سووتاون، هێشتا هۆكاری ئاگره‌كه‌ش روون نییه.
په‌یامنێری 964 زوو گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانییش زوو گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
سیراج ته‌یفور وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند: “توانیمان زوو ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین، به‌ڵام هێشتا هیچ زانیارییمان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ئاگره‌كه و زیانه‌كانی نییه”.
وتیشی، چاوه‌ڕێی راپۆرتی لیژنه‌كانمان ده‌كه‌ین.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی 964 ده‌ستیكه‌وتووه، موبه‌ریده‌یه‌ك له دوكانی جلوبه‌رگه‌كه ئاگری گرتووه و دواتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌مه هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و دوكانانه‌ی سووتان، یه‌كێكیان دوكان و كۆگای جلوبه‌رگ بوو، زیانه‌كانی، به پێی قسه‌ی ئه‌وانه‌ی له دوكانه‌كه نزیك بوون، ده‌ڵێن 40 هه‌زار دۆلاره (چوار ده‌فته‌ر)، دوو دوكانه‌كه‌ی دیكه چه‌ره‌زاتفرۆشن و زیانه‌كانیان دیار نییه.
رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ش ئاگرێكی دیكه لەسەر یەکێک لە بیناکانی بازاڕی شێخەڵای هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە ده‌یان پارچە لە جلوبەرگی زستانەی یەکێک لە دوکاندارەکانی ئەو بازاڕە سووتا و زیانی ده هه‌زار دۆلار به‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌وت.
ئه‌وكات لە سەربانی بیناکەدا تەلێکی کارەبا هه‌بوو، كه لەسەر چەند بلۆکێک دانرابوو، بۆیە بەشێک لە دوکاندارانی شوێنەکە پێیان وابوو ئاگرەکە لەو تەلەوە دروست بووە.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا