بەریتانیا “ژنێكی بەهێز” دەنێرێتە كوردستان
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
كۆنسوڵی نوێی به‌ریتانیا گه‌یشته هەرێمی كوردستان و ده‌ستبه‌ركار بوو، كه به ژنێكی به‌هێز ناسراوه.
“رۆزی كەیڤ” كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی بەریتانیایە لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشه‌ممه 16ـی كانوونی دووه‌م گەیشتە هەولێر و دەستبەكار بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كونسڵگه‌ری به‌ریتانیا له هه‌ولێر، هه‌واڵ و وێنه‌ی گه‌یشتنی كونسڵی نوێی بڵاوكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه پێشوازی كراوه.
كاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا، له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی “رۆزی بەوە ناسراوە هەمیشە پاڵپشتی مافەكانی مرۆڤ و بە تایبەت ژنانی كردووە، بە یەكێك لە ژنە كاریگەر و گرنگەكانی بەریتانیا دەناسرێت و یەكێك بووە لەو ژنانەی پشتیوانی كوردی كردووە”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، لە بارەی ئێران و خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەی ئه‌م وڵاته‌وه، زۆر توندە و چەندان توویتی لەسەر ئەو بابەتە كردووە.
له هه‌رێمی كوردستاندا 41 کۆنسوڵخانەی گشتی و فەخری و نوێنەرایەتیی وڵاتان ئاماده‌ییان هه‌یه.