بچن ناو بنووسن

بازرگانانی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەتوانن بچنە تایلەند


ئەحمەد مستەفا

پێشانگای خۆراکی لە تایلەند بەڕێوە دەچێت و بازرگانانی خۆراک لە هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراون و دەتوانن بەشداری بکەن.

پێشانگای Thaifex لەوڵاتی تایلەند ساڵانە بەڕێوە دەچێت تایبەتە بە نوێترین بەرهەمە خۆراکییەکان لەو وڵاتەدا بۆ ئەمساڵ بڕیارە لە 28.5.2024 بۆ 16.2924 بەڕێوە بچێت.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانانی خۆراکی ئاگادار کردووەتەوە لە بەڕێوەچوونی پێشانگای خۆراکی لە وڵاتی تایلەند.

ئەمڕۆ دووشەممە 8.4.2024، زریان محەمەد وتەبێژی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە 964ی وت، هەر بازرگانێکی خۆراکی خوازیارە بەشداری لەم پێشانگایەدا بکات سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات تا بەرواری 15.4.2024.