پاشماوە کارگەیەکى هێلکە لە هەڵەبجە. وێنە: 964+
لە هەڵەبجە
کێڵگەیەکى بەرهەمهێنانى هێلکە 10 رۆژ مۆڵەتى پێدەدرێت
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە دواى به‌دواداچوون بۆ كێشه ژینگه‌ییه‌كان، کێڵگەیەکی بەرھەمھێنانی ھێلکەیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه به خێرایی چارەسەر بۆ فرێدانى پاشەڕۆكانى بكات، چونکە به‌شێوه‌یه‌كى نازانستیانه‌و بێ ڕەچاوکردنی ڕێکارە ژینگەییەکان پاشه‌رۆى له‌زه‌وى كشتو‌كاڵى بڵاوكردوه‌ته‌وه.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، به 964ـى وت، له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كه‌وه ئاگاداركراینه‌وه کە چه‌ند رۆژێكه بۆنى پیس له‌ده‌وروبه‌رى كێڵگه‌یه‌كى بەرھەمھێنانی ھێلکە له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه بڵاوبۆته‌وه، بۆیە وەک لیژنەی سەرپێچییە ژینگەییەکان سەردانێكى مه‌یدانیمانكرد بۆ ئه‌و کارگەیە، بۆمان ده‌ركه‌وت پاشه‌رۆى پیسى له‌ناو زه‌وى كشتو‌كاڵى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و دواى وشك بوونه‌وه‌ى به‌شێوه په‌ین ده‌یفرۆشت.
به‌رپرسه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه ئه‌وه‌ى خسته‌روو کە ئه‌و كاره نایاساییه‌ى کارگەکە كاریگه‌رى خراپى كردوه‌ته سه‌ر زه‌وى و ئاو‌و هه‌واى كێڵگه كشتوكاڵیه‌كانى نزیكى كارگه‌كه.
دەشڵێت: سەرەڕای پیسکردنی ژینگە بوەتە ھۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکى ناخۆش لە دەوروبەری کارگەکەو ژماره‌یه‌ك ماڵى ئه‌و گوندانه‌ى هه‌راسانكردوه، بۆیه ئاگادارمانكردوه‌ته‌وه له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا ئه‌و كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ربكات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح