رووداوه‌كانی 31.3

یانه‌ی دهۆك سزایه‌كی قورس درا

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

لیژنه‌ی ریككاری سه‌ر به‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزایه‌كی قورسی یانه‌ی دهۆكی دا و به‌ 50 ملیۆن دینار غه‌رامه‌یان كردن.
لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی یاریی دهۆك و قوه‌ جه‌وییه‌ بڕیاری دا، كه‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی به‌خۆیه‌وه‌بینی.
لیژنه‌كه‌ بڕیاری دا یانه‌ی دهۆك به‌ 50 ملیۆن دینار سزا بدرێت، سزاكان به‌هۆی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، شه‌ش كارتی ره‌نگاوره‌نگی یاریزانان، هه‌روه‌ها 15 ملیۆن دینار به‌ ته‌نیا سزای یاریزانی پیشه‌گه‌ر مۆزێس لوكاسه‌، كه‌ قسه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیرینی كردووه‌.
هه‌روه‌ها یانه‌ی دهۆك دوو یاری له‌ یاریگه‌ی خۆی به‌بێ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام ده‌دات، جیا له‌وه‌ش یاریزان مۆزیس بۆ دوو یاری راگیرا.
هاوكات قوه‌ی جه‌وییه‌ش به‌ بڕی 30 ملیۆن دینار سزا درا.
شڤان محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك به‌ 964ی وت، سزاكانی یانه‌ی دهۆك زۆر زۆرن و ئه‌وانه‌ی یانه‌ی جه‌وییه‌ زۆر نین.
یارییه‌كه‌ ئێواره‌ی 31.3.2024 كرا و یانه‌ی دهۆك به‌ 2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تا دوو ساڵی دیکە قەدەغەیە هاندەرانی یانەی دهۆک و زاخۆ ب...

تا دوو ساڵی دیکە قەدەغەیە هاندەرانی یانەی دهۆک و زاخۆ بچنە یاریگای یەکتر