مەرجەکانی چین؟

بۆ رۆژی هەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە 45 هەزار کارمەند هەیە

964+

فەهمی نەبی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێویستیمان بە زیاتر لە 45 هەزار کارمەند هەیە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ی راگەیاند، کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 45 هەزار کارمەند هەیە لە هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

پێشوتر جومانە ‌غەلای رایگەیاندبوو هێشتا نازانرێت هەر کارمەندێک لە پاداشتی ئەو رۆژە چەند پارەی پێ دەدرێت.

رۆژی 4.4.2024 کۆمسیۆن لینکێکی کارا کرد بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ببنە کارمەندی کۆمسیۆن و ماوەی 16 رۆژی دیاریکرد بۆ ئەوانەی فۆرمەکە پڕدەکەنەوە.

خوازیاران دەتوانن لەم لینکە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

بەگوێرەی ئاماری کۆمسیۆن بێت لە هەرێمی کوردستان هەزار و 200 بنکەی دەنگدان و شەش هەزار وێستگە هەیە و هەر وێستگەیەک بەلای کەم پێشویستی بە چوار کارمەند هەیە.

کۆمسیۆن 10 مەرجی بۆ ئەوانە داناوە کە دەیانەوێت فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، لەم بەستەرە دەتوانن مەرجەکان بخوێننەوە.

کۆمسیۆن 10 مەرجی داناوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ببنە کارمە...

کۆمسیۆن 10 مەرجی داناوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ببنە کارمەندانی سندوقی دەنگدان