ته‌نیا كار به‌ كارتی نیشتمانی ده‌كرێت

پاسپۆرتی سلێمانی: لە سبەینێوە کارکردن بە پێناس و رەگەزنامە رادەگرین

964+

ژووری هەواڵ

لە سبەینێ دووشەممەوە، سەرجەم نوسینگەکانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە فەرمی کارکردن بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی رادەگرن و تەنیا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31.3.2024، نەقیب بەیان جەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پاسپۆرتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو بڕیارە پشتئەستوورە بە رێنمایی نوێی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە نابێت چیدیکە کار بە پێناس و رەگەزنامە بکرێت بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان.

وتیشی لە سەرەتای دەستپێکردنی سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کارکردنیان بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی راگرتووە.

“بەپێی ئەم بڕیارەش لەمەودوا پێویستە لە سەرجەم نوسینگەکانی پاسپۆرتی سلێمانی لە رانیە و چەمچەماڵیش کە تا ئێستا جێبەجێکردنی کاروباری ھاوڵاتیان بە سیستمە کۆنەکەیە و پاسپۆرتی جۆری (A) دەدرێت بە ھاوڵاتیان ئەوانیش بەھەمان شێوە لە رۆژی 1.4.2024 پێویستە لەجیاتی پێناس و رەگەزنامەی عێراقی کار بە کارتی نیشتیمانی بکەن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت”، پاسپۆرتی سلێمانی وا دەڵێت.

رۆژی شەممە 30.3.2024، عەبدولئەمیر شەمەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، 36 ملیۆن کەس لە دانیشتوانى عێراق لە سیستمى کارتى نیشتمانى تۆمارکراون و لە یەکى نیسانەوە کارکردن بە بەڵگەنامەکانى رەگەزنامە و ناسنامەى بارى شارستانى رادەگیرێت.

پاسپۆرتی هەڵەبجە کاتی بۆ دانیشتووانی سەیدسادق و شارەز...

پاسپۆرتی هەڵەبجە کاتی بۆ دانیشتووانی سەیدسادق و شارەزوور دیاریی کرد