راوچییەکان دەستگیر دەکرێن

راوی کەو لە دهۆک روو لە زیاد بوونە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

راوکردنی کەو رووی لە زیادبوون کردووە ئەمساڵ 20 کەس لە سەر راوکردن لە دهۆک دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ شەممە 30.3.2024 پێشمەرگەی ژینگەی دهۆک 10 کەوی گەڕاندەوە ناو سروشت کە لەلایەن راوچییەوە گیرابوون، لە سێ مانگی رابردووش نزیکەی 100 کەو لە سنووری دهۆک لە دەست راوچیەکان ئازاد کراون.

رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگەی ژینگەی دهۆک بە 964ـی وت، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە 10 کەوی راوکردبوو، ئەو کەسە لە ئاکرێ دەستگیر کراوە و خەڵکی دینارتەیە، ئێستا ئەو کەسەکە بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لگەڵ دەکرێت.

وتیشی، ئەو راوچیە لە رێگای میمۆریەکەوە کەوەکانی راوکردووە، کە دەنگی کەوی تێدا خەزن کردووە لە شاخەکان دەنگەکەی لە رێگای موکەبەرەوە لێداوە بۆ ئەوەی کەوەکان نزیک ببنەوە لەو دەنگە و بکەونە داوی راوچیەکەوە.

“لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی 20 کەس دەستگیرکراون بەهۆی راوی کەو” رەمەزان سیاری وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لەسەر ئەرکی خۆی کەو دەکڕێت و لە گوندەکەی ئازادیان دەکا...

لەسەر ئەرکی خۆی کەو دەکڕێت و لە گوندەکەی ئازادیان دەکات