تفەنگى لەدەستە
گەورەترین پەیکەر لە مێژووی سلێمانیدا بۆ شکۆی پێشمەرگە دروست دەکرێت
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
لە هەنگاوێکدا بۆ بەرزڕاگرتنی سیمبول و ئازایەتی، شاری سلێمانی خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشوازیکردن لە گەورەترین پەیکەر بە ناوی “پەیکەری پێشمەرگە”.
ئەم شاکارە هونەرییە کە باڵاکەی لە نێوان 10 بۆ 12 مەتردایە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە فولکەی هەواری شار و لەبەردەم دەروازەی پارکەکە جێگیر بکرێت. پەیکەرەکە دیمەنێکی پڕ شکۆی هەیە، بە دەستێکی ئاڵای پیرۆزی کوردستانی شەکاندووەتەوە و بە دەستەکەی تریشی تفەنگی بەرگریی هەڵگرتووە.
بەختیار هەڵەبجەیی، پەیکەرسازی ئەم بەرهەمە بە تۆڕی 964ـی راگەیاندووە، پەیکەرەکەی بە جۆرێک نەخشاندووە کە رێک وەک خۆڕاگریی پێشمەرگە، بەرگەی سەختترین کەشوهەوا و گەرما و سەرما و رەشەباکانی سلێمانی بگرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح