مایکرۆسۆفت شیعر و شانامە دەنووسێت

964+

عادل کانەبی – هەولێر

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سیستمێکی زیرەک پەرەپێدەدات، کە شیعر و شانامە بۆ بەکارهێنەرەکەی دەنووسێت.

سیستمەکە بە جۆرێک زیرەکە، دەیان وشە و رستەی پەیوەندیدار پێشنیاز دەکات بۆ بەکارهێنەر سەبارەت بەو بابەتەی لەسەری دەنووسێت.

ئەم زانیارییانە لە لایەن ماڵپەڕەکانی تەکنەلۆژیا بڵاوکراوەتەوە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەی خۆیان لەناو کۆمپانیاکەدا.

مایکرۆسۆفت کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و لە ساڵی 1975 دامەزراوە، هەر لە سەرەتاوە کار لەسەر سیستمی بەڕێوەبردن و نووسین دەکات، خاوەنی ویندۆزە و پرۆگرامەکانی وۆرد، پاوەرپۆینت و ئێکسڵ لە نموونە دیارەکانیەتی.

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەکان، مایکرۆسۆفت بۆ ئاسانکردنی نووسین پشت بە چات بۆتی (ChatGPT) دەبەستێت، کە یەکێکە لە زیرەکترینەکانی ئەو بوارە.