کێ دابینی کردووە؟

100 کورسی بۆ سێ قوتابخانەی چۆمان دابین کرا

+964
ئاکام غەفور-سۆران

100 کورسیی نوێ بۆ قوتابیانی سێ قوتابخانەی پەروەردەی چۆمان دابین کرا.

دامەزراوەی ڤیژن ئێجوکەیشن لە کارێکی خێرخوازی 100 کورسی (رحلە)ی قوتابیان بۆ سێ قوتابخانەی حکومی لە سەنتەری قەزای چۆمان دابین کرد.

ئەو قوتابخانانەی کورسییەکانیان بۆ دابینکراوە، پێکدێن لە باڵەکی هاوڕێی بنەڕەتی کچان، ئامادەیی باڵەکایەتی وێژەیی کوڕان، زینوێی ئێوارانی کوڕان، کە بە هەرسێ قوتابخانەکە  377 قوتابی تێیدا دەخوێنن.

ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان بە 964ـی وت: دامەزراوەی ڤیژن ئێجوکەیشن پەروەردەی چۆمانی دیاری کردبوو کە هاوکاری بکات، ئەو سێ قوتابخانەیەش پێویستیان بە کورسی بوو.

وتیشی،”ئەو 100 کورسییە پێویستیی تەواو و کەموکوڕییەکان پڕ ناکاتەوە، بەڵام هەر هەنگاوێکی باشە بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ قوتابیان”.

دامەزراوەی ڤیژن ئێجوکەیشن (vision Education) لە ساڵی 2018 لە هەرێمی کورستان دامەزراوە، کار دەکات لەسەر بەرەوپێشبردنی سێکتەری پەروەردە لە کوردستان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە چۆمان 800 خێزان بێبەرامبەر نەوتیان وەرگرت

لە چۆمان 800 خێزان بێبەرامبەر نەوتیان وەرگرت