ناڕازی و بەرپرسان کۆدەبنەوە

هەوڵی جیاواز بۆ چارەسەری کێشەی بچڕانی کارەبای پێنجوێن دەدرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن دەڵێت، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەمیشەییەکانی ناو پێنجوێن و بە تایبەت کێشەی کارەبا، ئەوەش ئاشکرادەکەن، نزیکە بچڕانی کارەبای قەزاکە چارەسەر ببێ.

ئەمرۆ دووشەممە 25.3.2024، لە بڵاوکراوەیەکدا ئەو دەستەیە ئاماژەیان بەوەکردووە، لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەیی و دەروازەی سنوری باشماغ کۆبوونەتەوە، بە بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ- یان وتووە، پەیامی دەستە و خەڵکی پێنجوێن ئەوەیە، کە کارەبا هێڵی سورە و دەنگیان بگەیەنێت بە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دەستەکە دەڵێت، لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و خۆجێی باسیان، لە هەمان گرفتی پچڕانی کارەبا بۆ ماوەی پێنج سەعات کردووە، لە قەزای پێنجوێن و دەوروبەری، بە قسەی ئەوان بێت، ئێستا هەوڵەکان خەریکە بە ئامانج دەگەن، وەک خۆیان دەڵێن، چاوەڕێی ئەوە دەکەن تا بەیەکجاری کێشەی پچڕانی کارەبا چارەسەر ببێت.

ئەو قەزایە کە 16 هەزار بەشداربووی کارەبای هەیە، پێویستی بە 35 مێگاوات کارەبای بەردەوام هەیە، تا خواستی قەزاکە بە تەواوی پڕبکاتەوە بۆ 24 کاتژمێری بەردەوامی پێدانی کارەبا بە دانیشتووانەکەی.

پێشتر، بڕینی زیادەڕۆییەکانی سەر تۆڕی کارەبای پێنجوێن زیاتر لە چوار مێگاوات کارەبای بۆ پێنجوێن گەڕاندوە، جەمال سەعید بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای قەزای پێنجوێن لە بارەی بڕانی کارەباوە بە 964ـی وت، کێشەکە لە بەرهەمهێنانى وێستگەکانى کارەبایە، بە تایبەت ئێستا لە هەرێمى کوردستان سیستمى کارەبا تێکەڵاوە و سەرجەم فیدەرەکان پەیوەندى بە یەکترەوەیە، بۆیە ئەگەر وێستگەکانى کارەبا توشى فشار ببن ناچار کوژانەوە روودەدات.

ئەگەر ناچاری نەبێت کارەبای پێنجوێن نابڕدرێت

ئەگەر ناچاری نەبێت کارەبای پێنجوێن نابڕدرێت

هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی سەر کارەبای پێنجوێن دەستیپێ...

هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی سەر کارەبای پێنجوێن دەستیپێکرد

نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بەهۆی بایکۆتەوە داخرا

نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بەهۆی بایکۆتەوە داخرا