له‌ سلێمانی

ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كۆگادا گرتووه‌، كه‌ كه‌لوپه‌ل و كاڵای به‌سه‌رچووی تێدا بووه‌.

قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت، له‌ دوو كۆگادا له‌ گه‌ڕه‌كی كوردسات، بڕێكی زۆری خواردن و مه‌وادی پاككه‌ره‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، كه‌ به‌شی زۆریان ماوه‌یان به‌سه‌رچووه‌، جگه‌ له‌وه‌ ده‌ستكاری رێكه‌وتی به‌سه‌رچوونیشیان كراوه‌ و ماوه‌كه‌یان درێژكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، خاوه‌نی كه‌لوپه‌له‌كان له‌ گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان به‌ هاوڵاتیانی فرۆشتووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌لوپه‌له‌ به‌سه‌رچووه‌كان، زیاتر شامپۆ و جێلی خۆشووشتن و پاككه‌ره‌وه‌ی قاپ و قاچاخ و هه‌ندێك خوارده‌مه‌نی وشكیشی تێدایه‌.

دەستبەسەر نزیکەی 30 کارتۆن جەلی و نوقڵی بەسەرچوودا گیرا

دەستبەسەر نزیکەی 30 کارتۆن جەلی و نوقڵی بەسەرچوودا گیرا