سەعاتێک بۆ زەوی

ئەمشەو نۆرەی شارە گەورەکانی جیهانە کارەبایان ببڕێت

964+

ژووری هەواڵ

ئایکۆن و شوێنە دیارەکانی جیهان ئەمشەو بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کارەبا دەکوژێننەوە، ئەمە بەشێکە لە هەڵمەتێکی جیهانی بۆ هۆشیاری ژینگە.

سندوقی جیهانی بۆ سروشت ساڵانە یەکێک لە رۆژەکانی شەممەی مانگی ئازار دەستنیشان دەکات و ناوی ناوە ”کاتژمێری زەوی” تیایدا داوا دەکات لە کاتژمێر 8:30 هەتا 9:30ی شەو بە کاتی لۆکاڵی هەر وڵاتێک روناکی و ئامێرە نا پێویستەکان بکوژێنرێنەوە وەک جۆرێک لە هۆشیاری بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا، ئەمشەو ئەو شەوەیە.

ساڵانی رابردوو روناکی سەر ئایکۆنە دیارەکانی جیهان وەک تاوەری ئیفڵ و سەعاتی بیگ بین و خانەی ئۆپێرای سیدنی کوژانەوە.