"قۆناغی یەکەمی قەرەبوو"
زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک 117 شوقەیان وەرگرت
964+
ژووری هەواڵ
لە دهۆک 117 شوقە دابینکرا بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە بەهۆی لافاوەکەی دوو رۆژی رابردوو زیانیان بەرکەوت و ئەمڕۆ کلیلەکانیان بەسەردا دابەشکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.3.2024، قایمقامیەتی دهۆک دابینکردنی ئەو شوقانەی وەک قۆناغی یەکەم لە قەرەبووکردنی زیانلێکەوتووانی لافاو رایگەیاند و وتی، بە چەند قۆناغێکی دیکە هاوڵاتیان قەرەبوو وەردەگرن.
بەگوێرەی دواین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک، 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانووش زیانیان پێگەیشتووە. هاوکات 50 ئۆتۆمبێل لە دهۆک زیانیان بەرکەوتووە.
هەر بەهۆی لافاواکەوە، 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانووش زیانیان پێگەیشتووە. هاوکات 50 ئۆتۆمبێل لە دهۆک زیانیان بەرکەوتووە.