10 هەزار دانەیە و ناحیە و قەزاکانیش دەگرێتەوە

لە هەولێر “سەرنان”ی قەدیم نوێکرایەوە و دابەشی سەر نانەواخانەکان کرا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە کۆنەوە هەولێر “سەرنان” بۆ داپۆشینی نان لە ماڵەکان و بۆ ئەوەش بەکاریهێناوە کە لە نانەواخانەکان نانیان دەکڕی لەناو ئەو “سەرنان”ە دایاندەنا و بۆ ماڵەوەیان دەهێنایەوە، ئەمڕۆ ئەم “سەرنان”ە، کراوەتە کیسێکی قوماش و لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێرەوە دابەشی سەر نانەواخانەکان کرا.

ژینگەی هەولێر، بە هەماهەنگی رێكخراوی گرین یاردی ژینگەیی هەڵمەتی دابەشكردنی كیسە قوماشەکەی بەسەر نانەواخانەو سەمونخانەكان دەست پێكردووە.

دڵشاد هیرانی، بەرێوبەری ژینگەی هەولێر بە 964ی وت، دەمانەوێت هاوڵاتیان فێربن كیسی نایلۆن زیانی هەیە لەبەرامبەردا كیسی قوماش بەکاربهێنن کە 10 هەزار دانە لە هەولێر دابەشدەکەن.

وتیشی ” كیسی كاغەز تێچووەكەی گەلیك زۆرە حكومەت كار لەسەر ئەوە دەكات كارگەی كیسی كاغەز زیاد بكات، بۆیە نەتواندرا بەکاربهێندرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەداهاتوودا ئەم هەڵمەتەیان ناحیە و قەزاکانیش دەگرێتەوە.

دیدەن ئەبوبكر جێگری رێكخراوی گرین یاردی ژینگەییەش بۆ 964 وتی “ئەو هەلمەتە سودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەبەکارهێنانی ئەم کیسە مایكرۆپلاستیك ناچێتە ناو لەشمانەوە.”

وەستا ئیبراهیم حامیدیش کە خاوەنی نانەواخانەیەکە دەڵێت، ئەو كیسە قوماشە وەك سەرنانی قەدیمە نانەكەی ناوی تێك ناچێت و زۆر تەندروستیشە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

خاوەن نانەواخانەکانی زاخۆ دژی بەکارهێنانی زەرفی کاغەز...

خاوەن نانەواخانەکانی زاخۆ دژی بەکارهێنانی زەرفی کاغەز گردبوونەوە