بوون بە 14 سه‌رباز
فه‌رمانده‌ی سێنتكۆم ئاماری نوێی سەربازە کوژراوەکانیی لە جەنگی ئێران ئاشکرا کرد
فەرهاد حەسەن
براد كوپه‌ر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران له 28.2.2026 ه‌وه تاوەکو ئێستا 14 سه‌ربازی وڵاتەکەی كوژراون.
كوپه‌ر له‌میانی وتارێكیدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا “رێز له یادی 14 ئه‌ندامی خزمه‌ت ده‌گرن كه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یاندا بۆسه‌ر ئێران ژیانی خۆیان به‌خشیووه، جگه له دوو سه‌رباز و كه‌سێكی مه‌ده‌نی كه له شاری ته‌دمیری سوریا كوژراون”.
باسی لەوەشکرد، له ماوه‌ی 30 مانگی پێش ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژی تاران، گروپه لایه‌نگره‌كانی ئێران زیاتر له 350 هێرشیان ئه‌نجامدا كه هێز و دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكایان كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا چوار كارمه‌ندی سه‌ربازی كوژران و نزیكه‌ی 200 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
براد كوپه‌ر ئاشكراشیكردووه، حه‌ماس و حزبوڵای لوبنان و گروپه‌كانی ئه‌نساڕوڵای یه‌مه‌ن ئێستا “به‌ته‌واوی داده‌بڕێن” له پشتیوانی ئێران.
له رۆژی 28.2.2026 دا ئه‌مریكا و ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیان له دژی ئێران ده‌ستپێكرد و ئێرانیش وه‌ڵامی دایه‌وه و خاكی ئیسرائیل و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده ئامانج.