بزانە چی‌یان کردووە
شه‌ش كه‌س له خه‌لیفان ده‌ستگیر كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی خه‌لیفان ئاشكرای كرد، شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی فێڵكردن له هاوڵاتیان ده‌ستگیر كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19.3.2024 رایگه‌یاند، شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی فێڵكردن له هاوڵاتییان ده‌ستگیر كردووه، كه له رێگه‌ی به‌خشینی سیمكارتی (زین) و پێدانی بڕی 20 هه‌زار دینار به هه‌ر كه‌سێكی وه‌رگری سیمكارته‌كه، هه‌ستاون به وێنه‌گرتنی كارتی نیشتمانی و وێنه‌ی كه‌سیی هاوڵاتییه‌كه، دواتر له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ژماری بانكیی نهێنییان دروست كردووه و پاره‌یه‌كی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌م هه‌ژماره بانكییانه و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان بردوون، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی كڕینی دۆلار به نرخێكی كه‌متر له نرخی فه‌رمیی عێراق، دواتریش هێنانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی فرۆشتنی به نرخێكی زیاتر.
ئاسایشی خه‌لیفان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیركراوه‌كان كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ن، به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره فێڵانه ئاگاداربن، چونكه له‌وانه‌یه پێدانی كارتی نیشتمانی و وێنه‌ی خۆیان بۆ چه‌ندان كاری مه‌ترسیدارتر به‌كار بهێنرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوودا زیانێكی زۆر له‌و خاوه‌ن هه‌ژماره بانكییانه بدات و باج و رسوماتی بانكییان بكه‌وێته سه‌ر.