سەنتەرێکی پزیشکی

چارەسەری بەخۆڕایی بۆ کەسوکاری شەهید و ئەنفال و پێشمەرگە دەکرێت

+964

زەید کۆچەر -دهۆک

لە رێگای دەزگای نێودەوڵەتیی پیشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، سەنتەرێکی گەورەی پزیشکی لە قەزای بەردەڕەش بێ بەرامبەر چارەسەر بۆ خانەوادانی شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە دەکات

دەزگای نێودەوڵەتیی پیشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، داشکاندن دەخەنە سەر نرخی دەرمانەکان و نەشتەرگەری و هەروەها راوێژ و بینینی پزیشکی دەکەن بە خۆڕایی.

رەمەزان ئەحمەد، بەڕێوەبەری دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی – لقی بەردەرەش، بە 964ی وت، بە پێی ئەو گرێبەستەی هەیە، لە مانگی رەمەزاندا هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ خانەوادەی شەهید و  پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی بە خۆڕاییە.

ئەو زانیاریی زیاتریشی باس کرد، کە لە ڤیدیۆکەدا خراوەتەڕوو

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە بەردەڕەش ئەوانەی خاوەن پیداویستی تایبەتن عارەبانە ...

لە بەردەڕەش ئەوانەی خاوەن پیداویستی تایبەتن عارەبانە وەردەگرن