سەرۆکی لیژنەی غاز لە سلێمانی وادەڵێت
” غازی پێویستمان هەیە و رێگە بە گرانکردنی نرخ نادەین”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
دوای راگەیاندنی راگرتنی غازی کۆرۆمۆر، بەبێ هیچ هۆکارێک هاوڵاتیەکی زۆر روویان کردە بەنزینخانەکان بۆ پڕکردنەوەی غازەکانیان، سەرۆکی لیژنەی غازیش لە سلێمانی دەڵێت، قەیران دروست مەکەن غازێکی زۆرمان هەیە.
بەهۆی سەرە و قەرەباڵغی زۆری هاوڵاتیان لە سەرەی غازدا لە بەشێکی زۆری ناوچەکان پەیامنێری 964 پەیوەندی کرد بە عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە سلێمانی تا بزانین قەیرانی غاز هەیە، لە وەڵامدا وتی؛ تکا لە هاوڵاتیان دەکەین ئەزمە دروست نەکەن، چونکە خەزنێکی زۆری غاز لە سلێمانیدا هەیە و کێشەی کەمیی غازمان نییە.
سەرۆکی لیژنەکە هۆشداریی توندیش دەداتە بەنزینخانەکان و رایدەگەیەنێت، هەر بەنزینخانە یان بنکەیەکی دابەشکردن نرخی غاز گران بکات، رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح