گلەییان هەیە

نابینایان دەڵێن: لەو رێڕەوەی بۆمان دروستکراوە خەڵک هاوکارمان نییە

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

دانانی حاویەی زبڵ و مێزی کاسبکاران و راگرتنی عەرەبانە لەسەر ئەو رێڕەوەی بۆیان دروستکراوە نابینایانی نیگەرانکردووە.

ژمارەیەک نابینای دانیشتووی هەولێر لە سەنتەری شار قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن، سوودیان لە رێڕەوەکە بینیوە، بەڵام دەبێ هاوڵاتییان کارئاسانیان بۆ بکەن و لە سەر رێڕەوەکەی ئەوان هاتووچۆ نەکەن.

یادگار کەریم ،سەرۆکی یەکێتی نابینایانی کوردستان بە 964ـی وت، ئەو ڕێڕەوە ئاسانکاریان بۆ دەکات بۆ دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزاریەکان و بازاڕکردن، بەڵام هاوڵاتیان هاوکاریان نین.

ساڵی رابردوو لەسەر داواکاری یەکێتی نابینایانی کوردستان رێڕەوێک بۆ ئاسانکاری نابینایان دروستکرا، رێڕەوەکە بۆ هەریەکە لە شەقامەکانی بازاڕی نیشتیمان، شۆستەی بازاڕی سیروان تا چواریانی شێخی چۆڵی، قەیسەری، بەردەم قەڵا، شەقامی باتا و باغی شار دروستکراوە.

یەکێتی نابینایانی کوردستان، نزیکەی چوار هەزار ئەندامیان هەیە و لە هەولێر دوو هەزار 500 نابینا تۆمارکراوە.

دروستکردنی رێڕەوی نابینایان لە هەولێر بەکۆتا گەیشت

دروستکردنی رێڕەوی نابینایان لە هەولێر بەکۆتا گەیشت