بۆ سێیه‌م جاره‌ بانگه‌وازى بۆ ده‌كرێت

هیچ كۆمپانیایه‌ك هۆڵه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ته‌قته‌ق نۆژه‌ن ناكاته‌وه‌

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سێیه‌م جاره،‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كۆیه‌ بانگه‌واز بۆ كۆمپانیاكان ده‌كات بۆئه‌وه‌ى هۆڵی نه‌شته‌رگه‌رى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ته‌قته‌ق نۆژه‌نبكرێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆمپانیایه‌ك بڕیاری نه‌داوه‌ ئه‌م كاره‌ بكات‌.
بڕیارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌پێی نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى به‌ ژماره‌ 2/6/17714 له‌ رۆژى 12.11.2023 یه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ سێیه‌م جاره‌ بانگه‌واز بۆ كۆمپانیاكان ده‌كرێت.
د. شێروان جه‌لال، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، هۆكارى به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنى كۆمپانیاكان بۆ ئه‌م نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ ره‌نگه‌ بۆ كه‌مى ئه‌و پاره‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بۆى ته‌رخانكراوه‌.
وتیشی “به‌پێی یاسا ته‌نیا ده‌تواندرێت سێ جار بانگه‌واز بۆ كۆمپانیاكان بكرێت و دواتر ده‌درێته‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ى كه‌ له‌ جاری سێیه‌مدا كه‌مترین نرخى داناوه‌”.
به‌پێی نووسراێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كۆیه‌ش رۆژى 19.3.2024 دواى رۆژى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌نده‌رى كۆمپانیاكانه‌.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ خۆی له‌ ده‌ستكاریكردن ناوهۆڵه‌كه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى و دابینكردنى هه‌ندێك ئامێر ده‌بینێته‌وه‌.

هیچ كۆمپانیایه‌ك هۆڵه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ته‌قته‌ق نۆژه‌ن ناكاته‌وه‌

كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى قه‌یرانى غازی له‌ ته‌قته...

كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى قه‌یرانى غازی له‌ ته‌قته‌ق دروست كرد