ئۆتۆمبێلێک لە کاتى بەنزین تێکردن...وێنە: 964+
لە ئێوارەوە
لە سلێمانی نرخی بەنزین 25 دینار بۆ هەر سێ جۆرەکە دادەبەزێت
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.3.2024 نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین لە سلێمانی 25 دینار لە هەر لیترێكدا دادەبەزێت.
لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە 964ی وت، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین، نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێك 25 دینار دەدابەزێت.
بەجۆرێك نرخی بەنزینی سوپەر لە هەزار و 225 دینارەوە دەبێت بە هەزار و 200 دینار، موحەسەن، هەزار و 75 دینارەوە دەبێت بە هەزار و 50 دینار، هەروەها نۆرماڵیش لە 850 دینارەوە دەبێت بە 825 دینار.