هەڵەبجە پێشوازی لە داهێنەران دەكات

+964

محەمەد عومەر – هەڵەبجە

دەیەمین کۆنفڕانس و پێشەنگای نێودەوڵەتی  بۆ داهێنان لەسەر ئاستی عێراق لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

زانکۆی هەڵەبجەو سەنتەری نێودەوڵەتیی فەڕەنسی بۆ زانایان و داهێنەرانی عێراق و بەهاوکاری هەردوو کۆلێجی پەروەردە و ئەندازیاری زانکۆی سامەڕا بەئامادەبوونی80 داهێنەر كۆنفرانسەكە بەڕێوەچوو.

كۆنفرانسەكە لە بوارە جیاوازەکانی پزیشکی ئەندازیاری، فیزیا، کیمیا، زانستەمرۆڤایەتیەکان بوو.

ئاریان علی حامید سەرۆکی  لیژنەی کۆنفرانسەکە بە +964ی ڕاگەیاند: ئەم کۆنفرانسە دەیەمین پێشانگایە کە لەسەر ئاستی عێراق دەکرێتەوەو خۆشحاڵین کە لەزانکۆی هەڵەبجە بەڕێووە دەچێت  کە 14 داهێنانی نوێی تیاکراوە.

 تەنها چوار داهێنانی زانیستی  هەڵدەبژێردرێن و  دەبنە باشترین داهێنان لەسەر ئاستی عێراق

بەشداربوانی کۆنفرانسە  لە 12زانکۆی حکومی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان  8 زانکۆی ئەهلی و 6 وەزارەتی جیاواز کە داهێنەکان لەبوارەکان پزیشکی و ئەندازیاری و ژینگەی و کۆمپیوتەرو زانستە مرۆڤایەتیە کانو وەەزشەوە بوون بەشدابوون