دوای بەدواداچوونێکی 964

کێشەی رۆچوونی دەوروبەری پڕۆژەی ئاوی خورماتوو چارسەر دەکرێت

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 964 هەواڵێکی لەسەر رۆچوونی بەشێکی پڕۆژەی ئاوی دوزخورماتوو بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری چاککردنی ئەو رۆچوونە دراوە.

ماوەی نزیکەی مانگێک دەبێت دەوروبەری بەشێک لە پڕۆژەی ئاوی دوزخوماتوو رۆچووە و چاڵێکی گەورەی دروستکردووە و بووەتە جێگەی مەترسی، دوای ئەوەی دوێنێ پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و هەواڵێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە، لایەنی پەیوەندیدار هاتووەتە سەرخەت و بە 964یان راگەیاند ئەو رۆچوونە چارەسەر دەکەن.

یاسین مەحەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزکای سەڵاحەدین لە خورماتوو بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی ئاگاداری کێشەکە بوون، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکان سەردانی شوێنەکەیان کردووە و پاشان بڕیار درا لە هەفتەی داهاتووەوە کار لەو بەشەی پڕۆژەکە بکەن و بە زوترین کات چارەسەری بەشە داڕوخاوەکە بکەن”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین دڵنیایی دەداتە دانشتوانی خورماتوو، کە لە ماوەی دوو هەفتەدا هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە تاکو چارەسەری کێشەکە بکەن.

964 دەزانێت، هۆکاری رۆچوونی ئەو زەوییە ئەوەیە خۆڵەکەی نەرمە و بە ئاسانی رۆدەچێت.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

کارەکانی دوو پرۆژە بۆ خەڵکی دوزخورماتوو دەستیپێکرد

کارەکانی دوو پرۆژە بۆ خەڵکی دوزخورماتوو دەستیپێکرد