هەفتەیەکە پێگەیشتووە
فرۆشیارێک لە دهۆک: خەڵک بۆ پارشێو کەنگر دەکڕن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ماوەی هەفتەیەکە کەنگری دهۆک پێگەیشتووە و ئێستا لە بازار دەفرۆشرێت، بە قسەی فرۆشیارێک بێت زۆرینەی کڕیاران لەلای ئەو بۆ پارشێوی یەکەم رۆژی رەمەزان کەنگریان کڕیوە.
کەنگر سەرەتای وەرزی بەهار لە دەشتی سلێڤانیەیان لە سنوری قەزای سێمێل و دەڤەری دۆسکیان، وە گوندەکانی کەمکان و دەڤەری زێباری و قەزای ئامێدی، پێدەگات و خەڵک لە دەشت و دۆڵەکان بۆی دەگەڕێن.
حەجی ئەحمەد، میوە فرۆشێکی ناو بازاری دهۆکە بە 964ی وت، سێ رۆژە کەنگر لە ناو بازار بە شێوەیەکی زۆر دەفرۆشرێ، خواستی کڕیاران زۆرتە لەسەر ئەم بەرهەمە بەهارییە، بۆ پاشێوی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە و ئەمڕۆ زۆرێک بەو نیەتە لێیان کڕیوین.
ئەوەی ئێستا هاتووەتە بازاڕەوە، نرخی یەک کیلۆی لە بازاڕی دهۆکدا نێوان چوار هەزار بۆ سێ هەزار دینارە، بە قسەی ئەو فرۆشیارە بێت، بەشێک لە هاوڵاتیان زیاتر لە پێنج کیلۆی کەنگر دەکڕن بۆ وەرزی پایز و زستان لە بەفرگردا هەڵی دەگرن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا