لە گەرمیان

رێگایەکی دوور دەبڕن بۆ دۆزینەوەی دۆمەڵان و دەڵێن تامی لە گوشت خۆشترە

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

وەرزی پەیدابوونی دۆمەڵان لەسنوری خورماتوو دەستیپێکردووە و هاوڵاتییان رێگەیەکی دوور و درێژ دەبڕن بۆ دۆزینەوەی.

بەقسەی ئەوانە بێت شارەزاییان هەیە لە دۆزینەوەی دۆمەڵان دەڵێن، دۆزینەوەی دۆمەڵان شارەزایی و ئەزمونی دەوێت و ساڵانە لەوەرزی بارانبارین و هەورە بروسکە سەرهەڵدەدات و دۆزینەوەشی ئاسان نیە.

بورهان عادل شارەزا لەدۆزینەوەو سودەکانی دۆمەڵان بۆ 964 قسەدەکات، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا و دوای بارانبارین بەشێک لەهاوڵاتیان روو لەدەشتاییەکانی سنوری خورماتوو و گەرمیان دەکەن بۆ دەستکەوتنی ژەمێکی بەتام یاخود بۆ فرۆشتن لەبازاڕەکاندا،

دەشڵێت، دۆمەڵان بەرهەمێکی خۆڕسکە و لە خاکێکی قومەڵانی دوای بارانبارین و هەورە بروسکە سەرهەڵدەدات و دۆزینەوەشی ئاسان نیە، بەڵام خواردنێکی دڵخوازی گەرمیانیەکانەو ئەوانەی جارێک تامیان کردبێت گوێ بە شەکەتی و ماندوبون نادەن و بەتامەزرۆیەوە بەدوایدا دەگەڕین و نرخەکەی لەگۆشت گرانترە.

ناوچەکانی گەرمیان نیشتمانی سەرەکی دۆمەڵانە و بەرهەمیان زیاتر لەو ناوچەیە، بەگشتی قەبارەیان بچوک و مامناوەندە، لەهەندێ شوێنی ناوچەکە دۆزاوەتەوە قەبارەی دۆمەڵانێک یەک کیلۆ گرام دەبێت.

دۆمەڵان چوار رەنگی هەیە، سپى، زەرد، رەش و قاوەیی، خەڵک خواستی لە دۆمەڵانی رەنگ قاوەییە، ئەمەش بەپێی قسەی شارەزایان.

ئێستا نرخی کیلۆیەک دۆمەڵان لەبازاڕەکانی خورماتوو و گەرمیاندا لە 30 هەزار دینارەوە دەست پێ دەکات تا 100 هەزار و نرخی رەنگە قاوەییەکەشی لە رەنگەکانی تر جیاواز و گرانترە.

دۆمەڵان پێستی مرۆڤ بە گەنجێتی دەهێڵێتەوە

دۆمەڵان پێستی مرۆڤ بە گەنجێتی دەهێڵێتەوە