لە ستۆدیۆکانی 964 لە هەولێر
لە هەولێر بۆ شوقە و لە سلێمانی بۆ کرێ گردبوونەوە ئەنجامدرا
964+
ژووری هەواڵ
لە هەولێر بۆ شوقە و لە سلێمانی بۆ کرێی دوکان گردبوونەوە ئەنجامدرا، گردبوونەوەکەی هەولێر ژمارەیەک هاوڵاتی بوون لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران ناڕەزایەتیان دەربڕی لەوەی شوقەیان کڕیوە دەبوو 2023 تەواو بووایە کەچی تائێستا هەر هەیکەلە.
بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە خواست لەسەر گەشتی عومرە زیادی كردووە و كۆمپانیاكانی رێكخستنی گەشتەكانی عومرە دەڵێن، بەو هۆیەوە نرخیش 100 بۆ 150 دۆلار زیادی کردووە.
دڵنیام زۆربەتان ناوی مۆنتیکارلۆتان بیستووە، رادیۆ بەناوبانگ و زەبەلەحەکەی جیهان کە ساڵانێکی زۆر سەرچاوەی یەکەمی هەواڵ بوو بۆ عێراقییەکان و خەڵکی کوردستان، ئێستا ئەم رادیۆ نێودەوڵەتییە بە هێزتر لە جاران گەڕاوەتەوە و لە هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک پرۆگرامی تایبەت پێشکەش دەکات.