رادیۆ زەبەلاحەکەی جیهان لە 964 بوو
+964
عادل کانەبی
مۆنتیکارلۆ رادیۆ بەناوبانگ و زەبەلاحەکەی جیهان کە ساڵانێکی زۆر سەرچاوەی یەکەمی هەواڵ بوو بۆ عێراقییەکان و خەڵکی کوردستان، ئێستا ئەم رادیۆ نێودەوڵەتییە بەهێزتر لە جاران گەڕاوەتەوە و لە هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک پرۆگرامی تایبەت پێشکەش دەکات.
مۆنتیکارلۆ پرۆگرامێکی تایبەتی هەبوو سەبارەت بە چارەنووسی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، پرۆگرامەکە لە ستۆدیۆکانی 964 لە هەولێر پێشکەش کرا، ئەمجارە دلاوەر عەلادین سەرۆکی دامەزراوەی مێری و هیوا مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی 964 و سەرمەد تائی سەرۆکی بەشی عەرەبی 964 بەشداربوون.
ئیمان حەمودە پێشکەشکاری پرۆگرامەکە رایگەیاند، لەمەودوا شەپۆلێکی تازەی پەخشیان دەبێت بە شاری کەرکوک.
تەواوی پرۆگرامەکە دەتوانن لەم لینکەوە ببینن
https://www.youtube.com/watch?v=X95J3EOOwoA