لەماوەی چوار رۆژدا

340 قەلاب زبڵ و خاشاک لەژێر پردی سەیداوە دەرهێنراوە

964+

فەهمی نەبی

ژینگەپارێزانی هەولێر لەماوەی چوار رۆژدا توانیویانە چوار هەزار مەتر سێجا رووبەڕی خۆڵ و خاشاک لەژێر پردی سەیداوە فڕێ بدەن، ئەم رێژەیە یەکسابە بە 340 قەلاب.

ئەمڕۆ دووشەممە ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ی وت، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا توانراوە 340 قەلابی 12 مەتری زبڵ و خاشاک لەژێر پردی سەیداوە دەربهێنرێت و لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە فڕێ بدرێت.

بەوتەی ژیار جەلال، ئەو زبڵ و پاشماوەیە بەشێکی بەهۆی بارانی ساڵانی رابردوو لەو شوێنە کۆبووەتەوە، بەشێکی دیکەی پاشماوەی دروستکردنی بازاڕی داون تاون بووە، بەشەکەی دیکە ئەو پاشماوەیە بووە کە کاسبکاران لەو شوێنە فڕێیان داوە.

سەبارەت بەچارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی پەنگخواردنەوەئ ئاو لەژێر پردی سەیداوە، ژیار جەلال دەڵێت، چارەسەری سەرەتایی فڕێدانی ئەو پاشماوەیە بووە، بەلای کەمی ئێستا ئەگەر باران ببارێت ئاستی ئاو لەو شوێنە هێندە بەرز نابێتەوە.

پێشوتر زەردەشت عەبدولخاڵق سەرسام بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بۆ 964 وتبووی، بەرنامە ئەوەیە ئاوەڕۆی ژێر پردی سەیداوە بیگەیەنرێتە نزیک  سایلۆ لەوێ پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەورەی لێیە و تێکەڵ دەکرێت، ئەم پڕۆژەیە سێ کیلۆمەتر و نیوە، بەوتەی زەردەشت سەرسام پێشوتر پڕۆژەیەکیان هەبووە و لەبەردەستی سەرۆکی حکومەتە کە تێچووەکەی 678 ملیۆن دینارە بڕیارە بەو پارەیە ئاوەڕۆی ژێر پردی سەیداوە بگەیەننە ژێر داون تاون.

رۆژی 15.2.2024 بەهۆی بارانێکی بەخوڕ ژێر پردی سەیداوە لەشەقامی 30 مەتری هەولێر ژێر ئاوکەوت و 11 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.

تا گەڕاونەتەوە ئۆتۆمبێلەکەیان لەژێر پردی سەیداوە کەوت...

تا گەڕاونەتەوە ئۆتۆمبێلەکەیان لەژێر پردی سەیداوە کەوتووەتە ژێر ئاو