ئەو نووسەرە کێیە؟

هۆڵێکی کتێبخانەی گشتی هەولێر بە ناوی نووسەرێکەوە کرا

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

لە شاری هەولێر وەک رێزلێنانێک، کتێبخانەی گشتیی زەیتوونە هۆڵێکی بە ناوی نووسەر و وەرگێڕ شێرزاد هەینییەوە کرد.

شێرزاد هەینی نووسەر و وەرگێڕ بە 964ـی وت، “لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانەکەوە پێشنیازی ئەوەم بۆ کرا، کە هۆڵێکی تایبەت بەناوی منەوە بکرێت، چونکە وەک نووسەرێکی شاری هەولێر زۆرترین کتێبی چاپکراوم لەناو کتێبخانەی گشتیدا هەیە، کە ژمارەیان 118 کتێبە”.

وتیشی، ئەم کارانە دەبنە پاڵنەرێکی باش بۆ زیاتر گرنگیدان بە نووسەران، ئەمە جگە لەوەی بەبیرهاتنەوە و وەفایە بۆ هەموو ئەو کەسانەی بە پێنووسەکانیان خزمەت دەکەن.

شێرزاد هەینی نووسەر و وەرگێڕ لە ساڵی 1955 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و ئێستاش نیشتەجێی ئەو شارەیە.

لە 15.11.2023  هەمان کتێبخانە هۆڵێکی دیکەی بە ناوی نووسەر و رۆماننووسی شاری هەولێر عەزیزی مەلاڕەش کرد.

پێداچوونەوە: توانا نەقی