شۆفێرێکى دیلیڤەرى

لەکاتی شۆفێری پەرکەم گرتی و بە سەختى بریندار بوو

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

شۆفێرێکی دیلیڤەری لە کاتی لێخوڕینی ماتۆڕسیکیلەکەی پەرکەم دەیگرێت و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێک و بەسەختى بریندار بوو.

رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شەقامى پارێزگاى کۆن لە شارى کەرکوک روویداوە، بەپێى گرتەى ڤیدیۆى رووداوەکە گەنجەکە خۆى دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێک و بە دوورى چەند مەترێک لەسەر ماتۆڕەکەیەوە دەکەوێتە سەر جادەکە”.

ئەتیلا ئەحمەد، شایەدحاڵ لە شۆێنی روداوەکە بە 964ـی وت،”ئەو گەنجە تەمەنی نزیکەی 25 ساڵ دەبوو، کە رووداوەکە روویدا یەکسەر چووین بە هانایەوە و بینیمان پەرکەم گرتوویەتى و دواى چەند خولەکێک بەریدا”.

وەک ئەوەى ئەو شایەدحاڵە باسى دەکات، هەرچەندە گەنجەکە بە سەختى پێکرا، بەڵام دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە چارەسەرى بۆ کراو مەترسى لەسەر ژیانى نەماوە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

ئەوانەی پەرکەم و گەشکەیان هەیە چارەسەریان لە کەرکوکە

ئەوانەی پەرکەم و گەشکەیان هەیە چارەسەریان لە کەرکوکە