کارەکانی گەیشتوونەتە کوێ؟

جێبەجێکردنی 20 هەزار یەکەکەی کرێنشینان راناوەستێت

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی وەبەرهێنان دڵنیایی دەدات جێبەجێکردنی پڕۆژەی 20 هەزار یەکەکەی کرێنشینان بەردەوام دەبێت و ئەو پڕۆژەیە ناچێتە چوارچێوەی راگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی بۆ کرێنشینان راگەیاند و لە ماوەی دوو مانگیشدا لە ساڵی 2022ـدا نزیکەی 120 هەزار خێزان فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە پڕکردەوە.

دەستەی وەبەرهێنان ناوەڕاستی ئەم مانگە مۆڵەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی راگرت، بە وتەی بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم، کە بۆ 964 قسەی کردووە، راگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کارناکاتە سەر ئەو پڕۆژەیە.

وتیشی، “ئەوە پڕۆژەی حکومەت خۆیەتی و ئێستا لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان زەوییان دابینکردووە و هەموو رێکارەکان تەواو کراون”.

964 دەزانێت لە ئێستادا دەستەکە چاوەڕوانی ئۆفەری وەبەرهێنەرانە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم تا دەست بە جێبەجێکردنی یەکەکان بکرێت.

وتەبێژەکەی دەستەی وەبەرهێنان وتیشی، “یەکەکان بە قیستی 15 ساڵ دەدرێت بە کرێنشینان و بۆ هەرمەترێک 250 بۆ 300 دۆلار هەژمار دەکرێت.

دەستەی وەبەرهێنان داوا لە زانکۆکانی هەرێم دەکات توێژی...

دەستەی وەبەرهێنان داوا لە زانکۆکانی هەرێم دەکات توێژینەوەیان بۆ بکەن