کیمیابارانی شارەکە یاد دەکرێتەوە

گەنجێکی دانیشتووی هەولێر بەپێ بەرەو هەڵەبجە دەچێت

964+
ئەحمەد مستەفا

گەنجێکی دانیشتووی هەولێر بەپێ دوو رۆژە ملی رێگەی گرتووە و بەرەو هەڵەبجە دەچێت، 16.3.2024 دەبێتە 36 ساڵ کە هەڵەبجە کیمیاباران کراوە و ئەویش بۆ بەشداریکردن لە یادەکەدا لە رێگایە.

گەنجەکە ناوی عەلی بندیانە و تەمەنی 20 ساڵە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی 964 دراوە، ئێستا لە سنوری قەزای کۆیەیە، دەچێتە سنوری قەزای دوکان، دواتر پارێزگای سلێمانی و پاشتر گەیشتن بە پارێزگای هەڵەبجە.

ئەو بۆ ئەوەی بگات بە پارێزگاکە دەبێت زیاتر لە 280 کیلۆمەتر بەپێ ببڕێت، رۆژی 25.2.2024 لە هەولێرەوە بەڕێکەوتووە، ئامانجی ئەوەیە بۆ رۆژی 16.3.2024 لە پارێزگای هەڵەبجە بێت، بەم پێیەش بێت گەشتەکەی نزیکەی 20 رۆژ دەخایەنێت.

هەر تەنیا ئەو نییە ساڵی رابردوو، گەنجێک لە دهۆکەوە بە ناوی ئارام کۆڤلی چووە هەڵەبجە و لە دەروازەی شارەکە پێشوازی لێکرا.

رۆژی 19.2.2024، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ 36هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لەگەڵ هەریەک لە جێگرانی پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە و بەڕێوبەری ناحیەکان و بەڕێوبەری گشتی ئەوقاف کۆبویەوە و ئامادەکاریە ئیداریەکانیان بۆ ساڵیادەکە دەستپێکردووە.

زانکۆی هەڵەبجە کیمیابارانەکە دەکات بە دیجیتاڵی

زانکۆی هەڵەبجە کیمیابارانەکە دەکات بە دیجیتاڵی

شارەوانی لامبێس: مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە لەندەن دەکەینەو...

شارەوانی لامبێس: مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە لەندەن دەکەینەوە