فەرمانبەرانیشیان دەوام دەکەن

سبەینێ لەتەواوی بانکە حکومییەکانی سەر بە بانکە بازرگانییەکان پشووی فەرمییە

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە 1.7.2026 لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان پشووی فەرمییە و دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیاندا دادەخرێت و دەشڵێت، ئەم بڕیارە بە مەبەستی رێکخستنی هاوسەنگی (میزان)یەی نیوەی ساڵی دارایی 2026 دراوە، هەر بۆیە فەرمانبەرانی بانکەکان بۆ ئەنجامدانی کارە کارگێڕییەکان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەت، ئەم پشووە تەنیا سوودمەندبووانی پڕۆژەی “هەژماری من” ناگرێتەوە و ئەو هاوڵاتییانە دەتوانن سبەی سەردانی بانکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانیان، جگە لە وەرگرتنەوەی کارتی هەژماری من، هیچ مامەڵەیەکی دیکەی هاوڵاتیان لە بانکەکاندا رایی ناکرێت تاوەکو کۆتاییهاتنی پڕۆسەی رێکخستنی هاوسەنگی دارایی.