هۆکاری چییە؟

هەفتەیەکی ناسەقامگیر بۆ نرخی نەوت

964+

فەهمی نەبی

ئەم بەیانییە بۆرسەی نەوتی جیهانی خستنەڕووی نرخی نەوتی بە 80 دۆلار و 45 سەنت دیاریکردووە، بەراورد بەدوێنێ %0.42 دابەزیووە، ئەمەش رێژەیەکی کەمە لە دابەزینی نرخ.

دوێنێ لە بۆرسەی جیهانی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 80 دۆلار و 79 سەنت بووە.

تۆمارکردنی ئەم نرخە لەکاتێکدایە بەرزترین تۆمارکردنی نرخی ئەم هەفتەیە رۆژی هەینی بووە هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتووەتە سەرووی 83 دۆلار.

بە بڕوای چاودێرانی وزە ئەم هەڵبەز و دابەزەی نرخی نەوت راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە کەمبوونەوەی خواستی ئۆپیک و زیادبوونی ناسەقامیگیری ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم گۆڕانکارییە لە نرخ وەنەبێ هەر نەوتی برێنتی گرتبێتەوە، وەک هەردەم گۆڕانکاری لە نەوتی سوکی تەکساسیش کردووە ئەمڕۆ دووشەممە هەر بەرمیلێکی بە 76 دۆلار و 9 سەنتە.

نرخی نەوت نزیک بووەتەوە لە 83 دۆلار

نرخی نەوت نزیک بووەتەوە لە 83 دۆلار