وێنەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشێک لە کارمەندانی پاڵاوگەی بێجی لە مەراسیمی بەگەڕخستنەوەی پاڵاوگەکە. فۆتۆ: وەزارەتی نەوتی عێراق
کەلوپەلەکانی دزرابوون
دوای 10 ساڵ پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە کار
964+
ژووری هەواڵ
دوای زیاتر لە 10 ساڵ لەکارکەوتنی بەهۆی تاڵانکردنی کەلوپەلەکانی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پاڵاوگەی بێجی دەستی بەکارکردەوە و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مەراسیمی بەگەڕخستنەوەکەیدا رایگەیاند، پاڵاوگەکە ملیارەها دۆلار بۆ خەزێنەی حکومەت زیاد دەکات.
پاڵاوگەکە لە 14ـی حوزەیرانی 2014 لەلایەن رێکخراوی داعش داگیرکرا و لە 16ـی تشرینی یەکەمی 2015 لەلایەن سوپای عێراق کۆنترۆڵکرایەوە.
بهپێی قسهی سهرۆكوهزیرانی عێراق، به کەوتەنەوەکارەی ئهم پاڵاوگهیه عێراق پێداویستییهكانی خۆی بۆ بهرههمه نهوتییهكان پڕدهكاتهوهو پێویستی بهوه نابێت له دهرهوه هاوردهیان بكات.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، عێراق رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت بەڵام بەرهەمی سووتەمەنی لەدەرەوەی هاوردەدەکات، ئەمەش بەرهەمی سیاسەتە هەڵەکانی پێشووە.
پاڵاوگەی بێجی، لە تەمووزی 1978 دروستکراوە کە رۆژانە توانای پاڵاوتنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و گەورەترین پاڵاوگەی عێراقە، ئەمڕۆ هەینی 23.2.2024، وەزارەتی نەوتی عێراق دووبارە بەگەڕخستنەوەی راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەبارەی بەرهەمەکانی پاڵاوگەی بێجی بڵاویکردوەتەوە، پاڵاوگەکە رۆژانە 3500 تا 4500 تۆن غازی شل، 5500 ملیۆن لیتر بەزنزینی رۆژانە، 2500 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، 3300 ملیۆن لیتری زەیتی غاز، 7000 بۆ 7700 ملیۆن لیتری نەوتی رەش و 5500 ملیۆن لیتر نەفتا بەرهەمدەهێنێت.