گەرمیان نیشتمانى دۆمەڵانە

دۆمەڵانى خۆماڵى کۆنتڕۆڵى بازاڕى کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

دۆمەڵانی خۆماڵی دەستی بەسەر بازاڕدا گرتووە و نرخەکەشی لە 50 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات، بە وتەى فرۆشیارانیش، دۆمەلانى ناوچەى گەرمیان باشترین جۆرى دۆمەڵانە.

یاسین محەمەد، فرۆشیاری سەوزە و میوە بە 964 وت،”چەند جۆرێکى دۆمەڵان لە بازاڕدا دەفرۆشرێت، هەندێکیان خۆماڵییەو هەندێکیان هاوردەیە، بەڵام باشترین جۆرى، دۆمەڵانى ناوچەى گەرمیانە کە چەند رۆژێکە هاتووەتە بازاڕەوە”.

یەکێکى تر لە جۆرە باشەکانى دۆمەڵان، ئەو جۆرەیە کە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت و رەنگى رەشە، بەڵام وەک فرۆشیاران باسى دەکەن، زۆر کەمە لە بازاڕدا و بە دەگمەن دەست دەکەوێت، نرخەکەشى 100 هەزار دینارە.

لەبارەى دومەڵانی ناوچەی گەرمیانیش، یاسین محەمەد دەڵێت: نرخەکەى 50 هەزار دینارە بۆ هەر کیلۆیەک، ئەگەر قەبارەی گەورەتریش بێت نرخەکەی زیاتر بەرز دەبێتەوە.

دۆمەڵانى سپى باشورى عێراقیش، یەکێکى ترە لە جۆرەکانى دۆمەڵان کە لە بازاڕەکانى سلێمانیدا بەرچاوە، نرخەکەى بۆ هەر کیلۆیەک نزیکەى 40 هەزار دینارە و بەپێى قەبارەکەشى نرخەکەى دەگۆڕێت.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

دۆمەڵانە 100 هەزارییەکە لە بازاڕدا نەما

دۆمەڵانە 100 هەزارییەکە لە بازاڕدا نەما