ئەسەدوڵا رەشیدی.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه‌ی له به‌غدا بریندار بوو چی لێهات؟
964+ به‌شی عه‌ره‌بی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی یه‌رموک لە بەغدا رایگەیاند، ئەو بەرپرسە ئێرانییە بە ناوی ئەسەدوڵا رەشیدی، دوای ئەوەی 3 رۆژ لەمەوبەر له رووداوێكی هاتوچۆ هۆشی لەدەست دا، هێشتا لە چاودێری چڕدایە و بەهۆش خۆی نەهاتووەتەوە.
ئێوارەی رۆژی هەینیی رابردوو، ئه‌سه‌دوڵا رەشیدی لە رێگای ئەلغەزالیە لە رۆژئاوای بەغدا تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا روونیكرده‌وه، به‌رپرسه ئێرانییه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی یهرموكه و وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئاسایی و گه‌شتیارێك له‌وێ خه‌وێندراوه، نه‌ك وه‌ك به‌رپرسێك.
بە گوێرەی سەرچاوەكە، بەرپرسە ئێرانییەكه وەک گه‌شتیارێك بەبێ پێگەی حکومیی خۆی، هاتووه‌تە ناو عێراقەوە، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بە کرێ گرتووە و بە ئۆتۆمبێلەكه سووڕاوه‌ته‌وه.
رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران پێشتر بڵاویکردەوە، شەوی هەینیی رابردوو 16.2.2024 ئەسەدوڵا رەشیدی ئۆتۆمبێلێکی لێخوڕیوە لە شاری بەغدا و خۆی له دیوارێكی کۆنکرێتی داوه و به سه‌ختی بریندار بووه.