بەهۆی بارانی چەند رۆژە

سه‌رچاوه‌ تازه‌ ژیاوه‌كانى ئاو رێگاى گوندى هه‌سنانى تێكداوه‌

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاوڵاتیانى گوندى هه‌سنان، داواكارن رێگاى سه‌ره‌كى گونده‌كه‌یان چاكبكرێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆى رژانى سه‌رچاوه‌ ئاوه‌كانى چیاى حه‌سه‌ن به‌گ تێكچووه‌ و كه‌ڵكی هاتوچۆى نامێنێت.

هه‌سنان، گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ى دیاناى ئیداره‌ى سه‌ر‌به‌خۆى سۆرانه‌، زیاتر له‌ 80 ماڵى لێ ده‌ژیت و ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵكردن سه‌رچاوه‌ى بژێوى ژیانیانه‌.

به‌پێی دیمه‌نى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ى كه‌ بۆ 964 نێردراوه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئاوێكی زۆر له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئه‌م گونده‌.

هیمداد رزگار، دانیشتووى هه‌سنان به‌ 964ـى وت، ئه‌و ئاوه‌ى ده‌ڕژێته‌ سه‌ر رێگاكه‌ به‌شێكى بریتیه‌ له‌ دوو سه‌رچاوه‌ ئاوى ناو گونده‌كه‌یان كه‌ به‌م دواییه‌ ژیاونه‌ته‌وه‌، به‌شێكی دیكه‌ش ئاوى ئه‌و به‌فر و باراناوه‌یه‌ كه‌ له‌ چیاى حه‌سه‌ن به‌گه‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ ناو گونده‌كه‌یان.

وتیشی “پێویسته‌ حكومه‌ت زوو چاره‌سه‌رێكی رێگاكه‌مان بۆ بكات تاوه‌كو زیاتر زیانى پێنه‌گه‌یشتووه‌”.

لایخۆشییه‌وه‌، فه‌رزه‌ند لاوكه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دیانا، به‌ 964ـى وت نووسراویان كردووه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ى رێگاى ئه‌م گونده‌، به‌ڵام به‌هۆى وه‌رزى زستان و باران بارینیه‌وه‌ ده‌ستیان به‌كاركردن نه‌كردووه‌.

وتیشی “زۆربه‌ى به‌شه‌كانى رێگاى ئه‌م گونده‌ پێویستى به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ و كه‌شفیشی بۆ كراوه‌، له‌داهاتوودا بۆیان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌”.

"دێی گیا" خۆراكى ئاژه‌ڵ له‌ناو به‌فردا