دیمه‌نى ئه‌و به‌شه‌ى دیواره‌كه‌ى نزیك كۆڕى كه رووخاوه. وێنه: قایمقامییه‌تى پیرمام.
"لەسەر كۆمپانیایە چاكی بكاته‌وه"
لایه‌كى دیوارى دووسایده نوێیه‌كه‌ى نزیك كۆڕێ رووخا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى باران بارینى زۆر، به‌شێك له‌و دیواره رووخا كه كراوه‌ته پاڵپشت بۆ لایه‌كى دووسایده‌كه‌ى كۆڕێ، قایمقام ده‌ڵێت، له‌سه‌ر كۆمپانیاى جێبه‌جێكاره چاكی بكاته‌وه.
دیواره‌كه له ده‌روازه‌ى ناحیه‌ى كۆڕێ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته هاوینه‌هه‌واری شێره‌سوار كه نزیكه‌ى 300 مه‌تر ده‌بێت.
حامید ئیسماعیل محه‌مه‌د، قایمقامى قه‌زاى پیرمام به 964ـى وت پێویسته رووخانى ئه‌م به‌شه دیواره به زووترین كات چاكبكرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
وتیشی “هۆكارى رووخانى دیواره‌كه پەنگخواردنەوەی ئاوێكی زۆر بووه له پشتی دیوارەکە و ئه‌مه‌ش وایكردووه بڕوخێت، بەڵام هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر به‌شه‌كانى دیكه‌ى ئه‌م دیواره نییه”.
دیواره‌كه‌ى نزیك ناحیه‌ى كۆڕى، ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و رێگا دووسایده‌ى كه هه‌ولێر به شه‌قڵاوه و ئیداره‌ى سۆران ده‌به‌ستێته‌وه، ئەو رێگایە كه‌متر له مانگێكه كاره‌كانى بەشێکی ته‌واو كراوه و به رووى شۆفێراندا به كراوه‌ته‌وه.