دیمه‌نێكی چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باى پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیل ... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ئاوى پیرمام
خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ن
هه‌وره‌تریشقه كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ی بۆ پیرمام دروست کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه به‌هۆى روودانى هه‌وره‌تریشقه له پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیل، ته‌زووى كاره‌باى ئه‌و پڕۆژه‌یه پچڕاوه و هاوڵاتیانى قه‌زاى پیرمامیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه ده‌ست به‌ئاو بگرن، تا كێشه‌كه چاره‌سه‌رده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ى ئاوى پیرمام ئاگادارییه‌كى بۆ هاوبه‌شانى ئاو له سنوورى قه‌زاكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆى دروستبوونى كێشه له ته‌زووى كاره‌باى پڕۆژه‌ى ئاوه‌كه‌یان ئاگادارى ئاوى ماڵه‌كانیان بن.
پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیل، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژیه‌كان كه ئاوى خواردنه‌وه بۆ هه‌زاران هاوبه‌ش له هه‌ریه‌ك له قه‌زاكانى شه‌قڵاوه و پیرمام و ناحیه‌ى باسرمه دابین ده‌كات.
كارمه‌ندێكی فه‌رمانگه‌ى ئاوى پیرمام به 964ـى وت، تا ئێستا كێشه‌ى كه‌مى ئاو بۆ قه‌زاكه‌یان دروست نه‌بووه.
وتیشی “له دوێنێوه ئه‌م كێشه‌یه له كاره‌باى سه‌ره‌كى پڕۆژه‌كه دروست بووه، و خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنن”.
به قسه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره تا دوێنێش ئاوى خواردنه‌وه بۆ ماڵه‌كانى قه‌زاى پیرمام دابه‌ش كراوه، به‌ڵام له ئه‌گه‌رى زوو چاره‌سه‌رنه‌كردنى ئه‌م گرفته كێشه‌ى كه‌مى ئاویان بۆ دروست ده‌بێت.