سەردانی لیژنەی تەندروستی بۆ دەرمانخانەیەک. فۆتۆ: تەندروستی سۆران
لە خەلیفان
نۆرینگەیەک لەسەر فرۆشتنی دەرمانی بەسەرچوو داخرا
964+
ژووری هەواڵ
لە قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سۆران، نۆرینگەیەک لەسەر پاک رانەگرتنی شوێنەکەی و فرۆشتنی دەرمانی بەسەرچوو داخرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 13.2.2024، ئەسعەد ئەحمەد، سەرپەرشتیاری لیژنەی بەدواداچوونی تەندروستی سۆران بە 964ـی راگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی زیاتر لە 10 نۆرینگە و دەرمانخانەیان کردووە لە قەزای خەلیفان، دوای بەدواداچوون کۆمەڵێک دەرمانی ماوەبەسەرچوویان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
دەرمانەکان زیاتر لە 10 جۆرن و هەموویان لەنێو ئەو نۆرینگەیە دۆزراونەتەوە کە داخراوە.
دواین جار لە رۆژی 11ـی مانگی رابردوو، لە سۆران نۆڕینگەیەک لەسەر فرۆشتنی دەرمانی بێمۆڵەت داخرا و 25 پارچە دەرمانی بێمۆڵەت دەستیان بەسەدا گیراوە.
ژمارەی دانیشتوانی خەلیفان زیاتر لە 40 هەزار کەسە، کەوتۆتە نێوان چوار چیا، روبارێک بە ناو شارەکەدا تێدەپەڕێت، بەهۆی بوونی ئاوێکی باش بەشێکی زۆری دەوروبەری روبارەکە کراوە بە داری سپیندار.