هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
فشارەکان بەردەوامن
ئه‌مریكا: به فه‌رمی داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق لێنه‌كراوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هیچ داواكارییه‌كی فه‌رمیان له عێراقه‌وه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان پێنه‌گه‌یشتووه، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای عێراق له‌و وڵاته‌ن.
پات رایده‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دیاریی نه‌كراوه.
وتیشی، لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌ركی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌دات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، گفتوگۆکان بۆ گۆڕینی ئەرکی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق گرنگن و هه‌وڵ ده‌درێت هاوپه‌یمانیه‌تی بگۆڕدرێت بۆ هاوبه‌شی ئه‌منیی درێژخایه‌ن.
رایده‌ر رایگەیاند كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی له به‌غدا، هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ره‌و گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و روونكردنه‌وه‌ی شێوازی ئاماده‌بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكی و په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكا و عێراق.
وته‌بێژی پێنتاگۆن روونیكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كان زیاتر جه‌خت له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانیش هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی داعش دروستی كردووه، هێزه‌كانی سوپای عێراق و بارودۆخی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی.
پێشتر یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو، عێراق و ئه‌مریكا له باره‌ی داڕشتنی خشته‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
2500 سه‌ربازی ئه‌مریكی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراقن، كه هاوكاری و راویّژ پێشكه‌ش به هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كی زۆره چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی، به تایبه‌تی لایه‌نه شیعییه‌كان داوای كۆتاییهێنان به ئه‌ركی سه‌ربازیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا شێوازی داواكارییه‌كه بۆ “ده‌ركردن” گۆڕاوه و فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق دروست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به گفتوگۆ ئه‌م كاره بكات.
هه‌روه‌ها له دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا له شه‌وی 7ی ئه‌م مانگه بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێک له به‌غدا، كه تێیدا دوو سەرکردەی باڵای کەتائیبی حزبوڵا کوژراون و یه‌كێك له‌وان ئه‌بوباقر ئه‌لساعدی بوو، فشاره‌كان زیاتر بوونه و هه‌وڵ ده‌درێت له رێگه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكرێن.