حاسڵاتی رووداوەکانی رۆژ
میسر و ئیسرائیل شه‌ڕی میدیایی ده‌كه‌ن و كامالاش بۆ شوێنی بایدن ئاماده‌یه
964+
ژووری هەواڵ
بینی گانتس ئه‌ندامی حكومه‌تی ئیسرائیل به كه‌ناڵی 14ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، هێرشێكی سه‌ربازیی فراوان بۆ شاری ره‌فه‌ح ده‌كرێت له باشووری كه‌رتی غه‌زه.
شه‌ڕی میدیایی له نێوان ئیسرائیل و میسر گه‌رم بووه، وه‌زیری دارایی ئیسرائیل ده‌ڵێت، میسر رۆڵی هه‌بووه له هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر ئیسرائیل، له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی وه‌زیری دارایی ره‌تده‌كه‌نه‌وه و قبوڵی ناكه‌ن ناویان بخرێته ناو هیچ هه‌وڵێكی شكستخواردوو.
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح، ده‌بێته هۆی كاره‌ساتێكی مرۆیی كه‌م وێنه و پێویسته رێگری لێ بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ به چه‌ند موشه‌كێك بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له درێره‌زووری سوریا كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام زیانه‌كانی نه‌زانراون.
كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ته‌ندروستی رێگه بۆ جۆ بایدن نه‌دات له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.