لە چەمچەماڵ 13 کەس لە دوو رووداوی هاتوچۆدا بریندار بوون
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک پێش ئێستا دوو رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگەی چەمچەماڵ بۆ سەنگاو روویاندا و بەوهۆیەوە 13 کەس بریندار بوون.
د.شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و وتی، تیمی فریاکەوتنی خێرا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەموو بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە وتەی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، پێنج ژن و چوار منداڵ لەنێو بریندارەکاندا هەن و یەکێک لە ژنەکان کە تەمەنی 37 ساڵە بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستی رەوانەی سلێمانی کراوە.
رووداوەکان بەهۆی پێکدادانەوە بووە و لەنزیک رێگەی سەرەکی قەراخ روویانداوە.
یەکێک لە رووداوەکان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پیکاب و ئۆتۆمبێلی تایبەتی بچووک بووە.