لە زاخۆ

خۆی کردووە بە دکتۆری ددان و ئەمڕۆ لیژنەکانی قایمقامیەت پێیان زانیوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

قایمقامیەتی زاخۆ کلینکێکیان داخستووە خاوەنەکەی وەک پزیشکی ددان خۆی ناساندووە و کاری چاککردنی بۆ چەندین کەس کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.2.2024 لیژنەیەکی قایمقامیەتی زاخۆ لەکاتی گەڕان بەدوای سەرپێچی لە شوێنە جیاوازەکان، رێیان کەوتووەتە ئەو کلینکە و بۆیان دەرکەوتووە خاوەنەکەی پزیشکی ددان نییە کەچی کاری دروستکردن و چاککردنی ددانی کردووە.

964 پەیوەندی بە خاوەنی کلینیکەکە کرد، ئەو نەیویست قسە لەسەر ئەم بابەتە بکات.

وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەی چاودێری و بەدواداچونی بازاڕ بە 964ی وت، “کلینیکەکەمان داخست و هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و دادگا دەکەین بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێک و سزای سەرپێچکارەکە بدەین”.

ئەو لیژنەیەی قایمقامیەت، هەر ئەمڕۆ دەستیگرتووە بەسەر 200 کیلۆ دەرمانی ئێکسپایەر و خاوەنەکەشی سزادراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی