لە هەولێر

وەزارەتی شارەوانی داوای تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوای لە شارەوانی هەولێر کرد بەزووترین کات 29 هەزار پارچە زەوی کە کارتن، کاری تاپۆیان بۆ بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.2.2024، وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كۆبووەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 55 هەزار زەوی کارت كارەكانیان تەواوكراون و وێنەی تۆماریان بۆ دەركراوە و دراوەتەوە هاووڵاتییان.

“ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كار لەسەر تاپۆكردنی 18 هەزار و 255 زەویی كارت دەكرێت، هاوكات 10 هەزار و 950 كارتی دیكەش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كار بۆ بە تاپۆكردنیان دەكرێت و بەمزووانە كارەكانیان تەواو دەبێت”، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وای وت.

پێشتریش کارزان هادی جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ی وت، یەکەی تایبەت پێکهاتووە لەلایەن وەزارەتەوە بۆ گۆڕینی ئەو زەوییانەی کارتن، ساڵی رابردوو ژمارەیەکی زۆری کارت مامەڵەی گۆڕینیان بۆ کراوە و ئەمساڵیش پلان ئەوەیە ژمارەیەک کەرتی دیکە مامەڵەیان بۆ بکرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیمی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد راسپارد بۆ ئەوەی بەزووترین كات كارەكانی ئەو زەوییە كارتانەی هێشتا تاپۆیان نییە تەواو بكرێن و هاوڵاتییان ببنە خاوەن تاپۆی خۆیان.

“لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێردا 95 هەزار زەویی كارت هەبوون، تاوەكو ئێستا 55 هەزار و 695 كارتی زەوی كارەكانیان تەواوكراون و وێنەی تۆمار (تاپۆ)یان بۆ دەركراوە و دراوەتەوە هاوڵاتییان”، وەزارەتی شارەوانی وا دەڵێت.

خاوەن زەوییەکانی چوار کەرتی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

خاوەن زەوییەکانی چوار کەرتی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە