بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە منداڵێکی سێ ساڵان گیانی لەدەستدا
+964
زەید کۆچەر – دهۆک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا، منداڵێکی سێ ساڵە لە قەزای ئاکرێ گیان لەدەست دەدات.
کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس لە گەڕەکی شۆڕش لە قەزای ئاکرێ کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دەدات و بەهۆیەوە منداڵێکی سێ ساڵان دەشێلێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
نێچیرڤان فەخرەدین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە +964ـی راگەیاند: رووداوەکە لە کاتژمێر 7:30 خولەکی ئەمشەو بووە، منداڵێکی سێ ساڵان هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، باری تەندروستی زۆر خراپ بوو، پاش مانەوەیەکی کەم لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
دەزانێت، منداڵەکە ناوی ئالین حامد خدرە، تەمەنی سێ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشە لە قەزای ئاکرێ.بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ ئەوەشی روونکردەوە کە شوفێرەکە خۆی منداڵەکەی گەیاندووەتە نەخۆشخانە، هەروەها خۆیشی رادەستی پۆلیس کردووە و ئێستا لەلای پۆلیس راگیراوە.
زیاتر وتی “شوفێرەکە خۆیشی دانیشتووی ئاکرێیە”.